١٣ شوبات ٢٠٢١ - ١٢:٠٨
هێرشی تورکیا بۆ سەر شەنگال بێ وڵام نابێت

فه‌رمانده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى ڕایده‌گه‌یه‌نێت:‌ ئه‌گه‌ر توركیا بیه‌وێت هێرشى سه‌ر شه‌نگال بكات ده‌بێت ڕوبه‌ڕووى ئه‌وان ببێته‌وه‌.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ عه‌بدولره‌حمان جه‌زائیرى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ڕایگه‌یاند: سێ لیواى حه‌شدى شه‌عبیان بردۆته‌ شه‌نگال و ئه‌مشه‌ویش نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوه‌وه‌یه‌ك ده‌كات  و پیده‌چێت سوپاى عێراقیش هێز بۆ شه‌نگال بجوڵێنێت.

وتیشى:  حكومه‌ته‌كانى عێراق و هه‌رێم هه‌ردووكیان بێده‌نگ بوون تا ئێستا له‌سه‌ر هێرشه‌كانى توركیاو داواى كۆبونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى په‌رله‌مانى عێراق و وه‌رگرتنى هه‌ڵوێست ده‌كات و داوا ده‌كات باڵیۆزى توركیا له‌ عێراق بانگ بكرێت بۆ لێپێچینه‌وه‌ .

فه‌رمانده‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى داوا له‌ پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق ده‌كات سه‌روه‌رى سنوره‌كانى عێراق به‌ده‌ست بهێننه‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات توركیا بیه‌وێت بچێته‌ شه‌نگال ده‌بێت ڕوبه‌ڕووى ئه‌وان ببێته‌وه‌.